کەشناسی: شەپۆڵێکی بارانبارین و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی: شەپۆڵێکی بارانبارین و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی: شەپۆڵێکی بارانبارین و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: شەپۆڵێکی بارانبارین و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات کە لەدوای نیوەشەو شەپۆڵێکی نمەباران و هەورەتریشقەی پچڕپچڕ هەرێم دەگرێتەوە و خۆڵبارینیش هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، “بەگوێرەى تازەترین نەخشەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ شەممە پێشبینى دەکرێ لەدوای نیوەشەو شەپۆلێکى نمەباران و هەورەتریشقەى پچڕپچڕ ڕوو بکاتە ناوچەکانمان.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “شەپۆڵەکە سەرەتا لە ڕۆژئاواى هەرێمەوە دەست پێ دەکات پاشان بۆ ڕۆژی یەکشەممە دەگاتە هەموو ناوچەکانى هەرێمی کوردستان.”
ئاشکرای دەکات، “پێشبینى دەکرێ لە کاتەکانى ئێوارەدا بارانى بەلێزمەى کورتخایەن ببارێ لە سنوورى دهۆک و هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان، خێرایی با (15-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت وهەندێجار چاڵاک دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.”
ئاماژەی بەوەش داوە کە هەروەها شەپولێکى تۆزوخۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە بە سووکى لەسەر هەرێم کاریگەرى هەبێت، بە تایبەت ناوچەکانى گەرمیان و باشوورى هەرێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “ڕۆژى دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمەبارانى ناوبەناو و هەورەبروسکە”.