کەسێک لە هەولێر دەستگیردەکرێت کە بە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە بۆ دامەزراندن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسێک لە هەولێر دەستگیردەکرێت کە بە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە بۆ دامەزراندن

کەسێک لە هەولێر دەستگیردەکرێت کە بە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە بۆ دامەزراندن

هێزەکانی پۆلیس لە هەولێر(ئەربیل) دوو باندیان دەستگیر کرد، لەنێویاندا کەسێک هەیە خۆی کردووە بە پارێزەر و فێڵی لە خەڵک کردووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەسێک لە هەولێر دەستگیردەکرێت کە بە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە بۆ دامەزراندن
0

لایک

هێزەکانی پۆلیس لە هەولێر(ئەربیل) دوو باندیان دەستگیر کرد، لەنێویاندا کەسێک هەیە خۆی کردووە بە پارێزەر و فێڵی لە خەڵک کردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوو باندمان دەستگیر کردووە شەش کەسن واتا هەر باندەی سێ کەس بوون، یەکێک لەو باندانە 25 ماتۆڕسکیلیان دزیووە. تاوانی دووەم کەسێکی خەڵکی دەرەوەی هەولێر هاتووەتە هەولێر و لە یەکێک لە هۆتێلەکان ژیاوە و خۆی کردووە بە پارێزەر و فێڵی لە چەند هاووڵاتییەک کردووە”.

وتیشی،”ئەو کەسە بە خەڵکی گوتووە بە بڕێک پارە منداڵەکانتان لە دامودەزگاکان بۆ دادەمەزرێنم، پاش ئەوەی ئەو کەسانە هاتنە لامان و سکاڵایان تۆمار کرد لێکۆڵینەوەمان دەستپێکرد، لە بۆسەیەکدا ئەو کەسەمان دەستگیرکرد، ئەو عەبای پارێزەری لە کەسێکی دیکە وەرگرتبوو، ئەو کەسەش دراوەتە دادگا”.

سەبارەت بەو باندەی ماتۆڕسکیلیان دزیوە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر روونیکردەوە، “زۆربەی ئەندامانی ئەو باندە ماددەی هۆشبەریان کێشاوە، بۆ دەستکەوتنی پارە دزیان کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستبەسەر چەک و بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە ، تەنانەت یەکێک لەو کەسانە لەسەر ماتۆڕسکیل جانتای ئافرەتانی دزیوە لە بازاڕی هەڤاڵان”.