ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە لە کیێڤ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە.
بەپێی روونکردنەوەیەکی وتەبێژی نووسینگەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای تاوتوێکردنی پرسی شەڕی رووسیا – ئۆکرانیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، گۆترێس سەردانی کیێڤ دەکات.
گۆترێس لە رێگەی پۆڵۆنیاوە سەردانی کیێڤ دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.