بەرهەم ساڵح: پیرۆزبایی لە ھاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح: پیرۆزبایی لە ھاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا

بەرهەم ساڵح: پیرۆزبایی لە ھاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەرهەم ساڵح: پیرۆزبایی لە ھاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا
0

لایک

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا،د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات و هاوکات جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات بە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکاتەوە.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کرد کە تیایدا هاتووە،” پیرۆزبایی لە ھاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسای ھاوبەشی گرنگی عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، ھەروەھا ئومێدی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی فەرەنسا دەخوازم”.

ئەوەش هاتووە، “ئەم بۆنەیە دەکەمە دەرفەت تاکو دوپاتی بکەینەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو گەلی دۆست بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی ناوچەکەدا”.

شەوی رابردوو، بۆ جاری دووەم ئیمانوێل ماکرۆن وەکو سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە.