سوپای مالی رایگه‌یاند، له 3 سێ هێرشی تیرۆریستی‌دا بۆسه‌ر 3 بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته 6 سه‌رباز كوژران و 20 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش برینداربوون.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Africa News، به‌شی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوپای مالی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاندووه، سێ هێرشی تیرۆریستی بۆسه‌ر 3 بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته له‌لایان گروپێكی تیرۆریستیه‌وه ئەنجامدراوە.
لە ئاکامی هێرشەکەدا کە بە 3 ئۆتۆمبێلی پڕ تەقەمەنی و بۆمبەوە ئەنجامدراوە، 6 سه‌ربازی سوپای مالی كوژران و 20 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
راشگەیەندراوە، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بریندارن باری ته‌ندروه‌ستی زۆرینه‌یان له مه‌ترسیدایه و به‌شێكی كه‌میان برینه‌كانیان سه‌خت نییه هه‌روه‌ها، گروپی تیرۆریستی “موجاهیدینی كه‌تیبه‌ی ماسینا” به‌رپرسیارێتی خۆییان له هێرشه‌كانی سه‌ر سوپای مالی راگه‌یاند.