کەشتییێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە بەندەرێکی ئیتاڵیا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کەشتییێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە بەندەرێکی ئیتاڵیا

کەشتییێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە بەندەرێکی ئیتاڵیا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشتییێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە بەندەرێکی ئیتاڵیا
0

لایک

کەشتی شەشەمی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا (هاری ئێس ترومان) گەیشتە بەندەری شاری ترێسی لە ئیتاڵیا.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەكردووە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەرەتای ئەم مانگەوە فەرمانی دەرکردووە بە درێژکردنەوەی مانەوەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “هاری ترومان” لە دەریای ناوەڕاست.

شایەنی باسە، لەسەر بنەمای بڕیارەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، شەوی رابردوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “هاری ئێس ترومان” گەیشتە بەندەری ترییستی ئیتاڵی، هەروەها ژمارەیەک کەشتی فڕۆکە هەڵگری نەرویجیش لە هەمان بەندەردا جێگیر دەبن.