جوتیار عادل: هەرکاتێک پارە هەبوو دەستدەکەین بە دابەشکردنی مووچە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جوتیار عادل: هەرکاتێک پارە هەبوو دەستدەکەین بە دابەشکردنی مووچە

جوتیار عادل: هەرکاتێک پارە هەبوو دەستدەکەین بە دابەشکردنی مووچە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
جوتیار عادل: هەرکاتێک پارە هەبوو دەستدەکەین بە دابەشکردنی مووچە
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت،هەرکاتێک پارە بەردەست بوو دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچە، لەبارەی رووداوەکەی بەریتانیاش دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر سەرۆکی حکومەت کرا بەقەد قاچی مێرولەیەک کاریگەریی نیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەن و هەرکاتێک پارە هەبوو، دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە.

لەبارەی روداوەکەی وڵاتی بەریتانیا بەرامبەر سەرۆکی حکومەت، جوتیار عادل وتی،”ئەوەی لە بەریتانیا بەرامبەر سەرۆکی حکومەت کرا، بەقەد قاچی مێروولەیەک کاریگەریی نیە و ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتی خۆمان”.

جووتیار عادل لە وەڵامی پرسیاری هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا دژبە پەکەکە، وتی “من پرسیارێک دەکەم، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چی دەکات؟”.

سەبارەت بە گفتوگۆکانیش لەگەڵ بەغداد، جوتیار عادل روونیکردەوە، کە بەردەوامن لە گفتوگۆکان و دیوانی چاودێری بەغداد و هەرێم کۆبونەوەکانیان بەردەوامە.