لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز عێراق نوێنه‌ری سوید له‌ به‌غداد بانگهێشت ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز عێراق نوێنه‌ری سوید له‌ به‌غداد بانگهێشت ده‌كات

لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز عێراق نوێنه‌ری سوید له‌ به‌غداد بانگهێشت ده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نوێنه‌ری سویدیان له‌ به‌غداد بانگهێشتكردووه‌ و به‌هۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن "توندڕه‌وان"ی سویدییه‌وه‌ په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تیان عێراقی راده‌ستكردووه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز عێراق نوێنه‌ری سوید له‌ به‌غداد بانگهێشت ده‌كات
0

لایک

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نوێنه‌ری سویدیان له‌ به‌غداد بانگهێشتكردووه‌ و به‌هۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن “توندڕه‌وان”ی سویدییه‌وه‌ په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تیان عێراقی راده‌ستكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، “نوێنه‌ری شانشینی سویدمان له‌ به‌غدا بانگهێشتكردووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی عێرامان پێداوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یەک توندڕه‌و كه‌ له‌لایه‌ن (راسمۆس پاڵۆدان)ـه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزیان سووتاند، ئه‌مه‌ش وه‌ک گێچه‌ڵكارییه‌ک به‌ هه‌ستی موسڵمانان و زیانگه‌یاندنێكی زۆر هه‌ستیارانه‌ به‌ پیرۆزییه‌كانیان”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، “هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌ما مرۆییانه‌یه‌، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرۆكی ئایینه‌كان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ بنه‌مای داننان به‌ ئایینه‌كانی دیكه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی سوید و موسڵمانان به‌ گشتی ده‌بێت، جا چ له‌ وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی بێت، یانیش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ موسڵمانه‌كانی ئه‌وروپا بێت”.