سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سڕه بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوللـه له ناوچه‌ی كه‌ره‌مه عه‌لی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به پله‌ی عه‌قید كوژرا.
سەرچاوە ئەمنییەکە، ئه‌مشه‌و له رووداوێكی ته‌قه‌كردن و ده‌ستڕێژی گوللـه‌دا له‌ناوچه‌ی كه‌ره‌مه عه‌لی، ئه‌فسه‌رێكی سوپا به‌پله‌ی عه‌قید كوژراوه و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ئه‌گه‌ری هه‌یه رووداوه‌كه به‌هۆی ناكۆكی خێڵه‌كیه‌وه هه‌بێت.
راستەوخۆ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه، تاكو ئێستاش هۆكار و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه بۆ رای گشتی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.