گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد تا ماوەیەکی نادیار راگیران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد تا ماوەیەکی نادیار راگیران

گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد تا ماوەیەکی نادیار راگیران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد تا ماوەیەکی نادیار راگیران
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی خراپی دۆخی کەش و هەوا راگەیاند.

فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “فڕۆکەخانەکەمان بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی داوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و هەوا نالەبارە و کەمبوونەوەی مەودای بینین”.

هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف-یش رایگەیاندووە، لە ئێستادا گەشتەکان راگیراون و تا کۆتاییهاتنی خۆڵبارین و باشتر بوونی مەودای بینین گەشتەکان دەستپێناکەنەوە.