سەرۆکی ئوکراینا: هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکی ئوکراینا: هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت

سەرۆکی ئوکراینا: هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سەرۆکی ئوکراینا: هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت
0

لایک

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت.

زێلێنسکی لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانی کۆریای باشوور، رایگەیاند، لە ماریۆپۆڵ بە هەزاران کەس کوژراون، داواشی له‌ كۆریای باشوور كرد، هاوکاری سەربازی بداتە وڵاتەکەی.

وتیشی “ماریۆپۆڵ وێران بووە. دەیان هەزار کەس لەو شارە کوژراون. سەرەرای ئەوەش رووسیا هێرشەکانی راناگرێت”.

سەرۆکی ئوکراینا باسی لەوەشکرد “رووسیا دەیەوێت شارەکانی دیکەش وەك ماریۆپۆڵ لێبکەن. دابینکردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا نەك تەنیا ژیانی خەڵکی پێ رزگار دەکرێت و شارەکانی دیکەشی پێ رزگار دەکەین، بەڵکو رێگری لە داگیرکارییەکانی رووسیا لە شارەکانی دیکەش دەکات”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا هێرشەکانی رابگرێت. سەرکردایەتی رووسیا نایەوێت شەڕ رابگرێت، تاکە رێگە ئەوەیە، رووسیا ناچار بکرێت شەڕەکە رابگرێت. هێشتا ژمارەی تەواوەتیی کوژراوەکان نازانین. لە باکوورەوە بۆ باشوور هێشتا بۆردومان و هێرشەکانی رووسیا بەردەوامن و ئه‌و ئامادەکاری بۆ هێرشێکی دیکە دەکات، بەو ئامانجەی ورەی ئۆکرانیەکان بشکێنێت”.

ئاشكراشیكرد، “زانیاریمان هەیە، داگیرکار بە هەزاران سەرباز و چەکی کۆکردوونەتەوە و دەیەوێت هێرش بکات”.