پوختەی سەردانەکەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ هەولێر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پوختەی سەردانەکەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ هەولێر

پوختەی سەردانەکەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پوختەی سەردانەکەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ هەولێر
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 11-04-2022، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بە سەردانێک گەیشتە شاری هەولێر(ئەربیل).

حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە دەستپێکدا سەردانی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر (ئەربیل) کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و ئەمیر عیززەت، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر و هیمداد تارزی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە بەرەی تورکمانی پێشوازی لێکرا.

دواتر حەسەن توران سەردانی سەرۆکایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێری کرد و هەرلە درێژەی سەردانەکەشیدا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی سەردانێکی بۆ گرووپی میدیایی تەبا ئەنجامدا و لە نزیکەوە لە کارو چاڵاکییەکانی میدیاکەی پرسی و پیرۆزبایی کردنەوەی (تەبا ئێف ئێم)ـی ئاڕاستەی کادیرانی گرووپە میدیاییەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و راشیگەیاند، “گرووپی میدیایی تەبا تاکە دامەزراوەی تورکمانە تاکو ئێستا بەمشێوەیە کارەکانی بەردەوامی پێدەدات و هەموو ساتێک لە نوێگەریدایە و چاڵاکییەکانی شایەنی دەستخۆشین”.

هاوکات، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بە یاوەری ئایدن مەعروف و چەندین کەسایەتی و ئەندامی بەرەی تورکمانی، سەردانێکی بۆ قەڵای هەولێر و بازاڕی قەیسەری ئەنجامدا.