شانەی ئەمنیی عێراق: پێنج کەس دەستگیرکران کە لەلایەن دەدگاوە داواکراوبوون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شانەی ئەمنیی عێراق: پێنج کەس دەستگیرکران کە لەلایەن دەدگاوە داواکراوبوون

شانەی ئەمنیی عێراق: پێنج کەس دەستگیرکران کە لەلایەن دەدگاوە داواکراوبوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
شانەی ئەمنیی عێراق: پێنج کەس دەستگیرکران کە لەلایەن دەدگاوە داواکراوبوون
0

لایک

شانەی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی پێنج کەسی راگەیاند کە بە ترسناکترین ناوی بردوون و ماوەیەکی زۆرە لەلایەن دادگاوە داواکراون.

ئەمرۆ یەکشەممە، شانەی ئەمنی عێڕاق بڵاویکردووەتەوە، بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری راست و دروست، لەهەڵمەتێکی مەیدانیدا، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لەپارێزگای میسان توانیان چوار کەس بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر و هێرشی چەکداری بۆسەر کۆمپانیاکانی نەوت جگە لەکاری تەزویر و کوشتنی بەمەبەست دەستگیربکەن.

ئەوەشهاتووە، لەهەڵمەتێکی هاوشێوەدا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر جۆری کریستاڵی پێبووە.

هاوکات، تۆمەتبارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.