پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە دەستگیردەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە دەستگیردەکرێن

پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە دەستگیردەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە دەستگیردەکرێن
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێنج تۆمەتبار بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکران.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد.

پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فریودانی ھاووڵاتیان بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری توانیان لە چەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.

لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران (ب، ع، غ لەدایکبووی ١٩٦٦ – پ، ر، أ لەدایکبووی ١٩٧٣ – ن، س، أ – ح، ح، ع لەدایکبووی ١٩٤٧ – غ، ب، ع لەدایکبووی ١٩٥٦) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان