بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 200 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 200 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 200 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 200 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە، لە دوێنێوە تاکو کاتژمێر 08:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 222 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنیان کردووە لە هەولێر.

ئەمڕۆ هەینی، 8ی نیسانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی پێنجشەممە 7ی نیسانەوە رووی لە پارێزگاکانی هەرێم کردووە و هێشتا کاریگەرییەکەی بەردەوامە.

تیایدا هاتووە، “دوای هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە سنووری شاری هەولێر هەردوو فریاکەوتنی رۆژهەڵات و فریاکەوتنی رۆژئاوا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لە پێشوازی هاووڵاتیاندا بوونە بۆ مەبەستی چارەسەر، 222 هاووڵاتی لەدوێنی شەو تاوەکو کاژمێر 08:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ مەبەستی چارەسەری کێشەی هەیە، تەنگی سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە دوێنی شەوەوە 152 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و 70 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوایان کردووە.