فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی تایبەتمەندی گواستنەوەی یاریزانان، رایگەیاند “کیلیان ئێمباپێ هێشتا بڕیاری لە داهاتووی خۆی نەداوە”.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە بارەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە نووسیوویەتی، ” کیلیان ئێمباپێ هێشتا بە روونی داهاتووی خۆی دیاریی نەکردووە، وەک ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا وتی، پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید تاکە دوو یانەی بەردەم ئەو یاریزانەن و هیچ یانەیەکی دیکە نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانەکە هیچ بڕیارێکی نەداوە.”
باس لەوەش دەکات ” پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری ئێمباپێ دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵی بگەنە رێککەوتن.”