وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگهیاند، ھەمو رێکارێکی پێویست دهگرنهبهر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بوە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.