وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاشكرایكرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بینینی مانگ کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەبێت.
لای خۆشییه‌وه دیوانی وه‌قفی سوننه‌ی عێراق داوای له هاووڵاتییان كرد ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چاودێری مانگ بكه‌ن به مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.
دیوانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە، لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگه‌كانی كۆچی له دیوانی وه‌قفی سوننه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات چاودێری مانگ بكه‌ن.