عامری: جەخت لەسەر گرنگی ئۆپۆزیسیۆنبوونی راستەقینە لە پەرلەمان دەکەینەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عامری: جەخت لەسەر گرنگی ئۆپۆزیسیۆنبوونی راستەقینە لە پەرلەمان دەکەینەوە

عامری: جەخت لەسەر گرنگی ئۆپۆزیسیۆنبوونی راستەقینە لە پەرلەمان دەکەینەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
عامری: جەخت لەسەر گرنگی ئۆپۆزیسیۆنبوونی راستەقینە لە پەرلەمان دەکەینەوە
0

لایک

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەمان دەستپێشخەرییەک دەخاتە بەردەم، کە عێراق لەم دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەی ئێستا رزگاربکات.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هاوپەیمانێتییەکەیان دیراسەی تەواوی کردووە و بەگوێرەی ئەو پێشنیار دەخاتە بەردەم، ئەم دیراسەیەش لە کاتی ئێستادا بەردەوامی هەیە و لە داهاتوودا عێراق لەم دۆخە سیاسیە ئاڵۆزە رزگاردەکات”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئێمە جەخت لەسەر گرنگی ئۆپۆزیسیۆنبوونی راستەقینە لە پەرلەمان دەکەینەوە، دەرگای هاوپەیمانێتی فەتح کراوەیە لە بەردەم هەموو لایەنێک”.

وتیشی، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامی هەیە”.