دووبارە ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومەتی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دووبارە ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومەتی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌

دووبارە ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومەتی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
دووبارە ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومەتی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
0

لایک

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لایەنە شیعییەکان بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئەنجامبدرێت.


ئەحمەد لەتیفی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، “دانوستانەکان تائێستا لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر بەردەوامن و بڕیارە ئەم ئێوارەیەش کۆتا کۆبوونەوە بکرێت”.
روونیشیکردەوە، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەورەترین کوتلەی شیعی و رۆڵی لەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکرێت”.

جەختیلەوەشکردەوقە، “چوارچێوەی هەماهەنگی سورە لەسەر ئەوەی سیناریۆی شەممەی رابردوو دووبارەنەبێتەوە و لە کۆبوونەوەی سبەیدا سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت”.
بڕیارە سبەی چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ چوارەمین جار لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقەوە کۆببێتەوە، تائێستا هیچ رێکەوتنێکی ئاشکرا بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکە رانەگەیەندراوە.