پارێزگاری هەولێر: دەست بە دابەشکردنی قەرەبووی زیانلکەوتوانی لافاو دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارێزگاری هەولێر: دەست بە دابەشکردنی قەرەبووی زیانلکەوتوانی لافاو دەکرێت

پارێزگاری هەولێر: دەست بە دابەشکردنی قەرەبووی زیانلکەوتوانی لافاو دەکرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە سێ رۆژی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی قەرەبوی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر (ئەربیل) دەکرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پارێزگاری هەولێر: دەست بە دابەشکردنی قەرەبووی زیانلکەوتوانی لافاو دەکرێت
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە سێ رۆژی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی قەرەبوی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر (ئەربیل) دەکرێت.

ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سێ رۆژی داهاتووەوە جێگەیەک دیاری دەکرێت و پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکرێت کە لە لافاوەکەی شاری هەولێر (ئەربیل) زەرەرمەند بوون و بڕی هاوکارییەکەش دیاری کراوە.

پارێزگاری هەولێر روونیشیکردەوە، “پێشتر وەک رامانگەیاند بڕی زیانەکانی هاوڵاتیان بە 20-21 ملیار دینار خەمڵێندرابوو، بەڵام لەئێستادا بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق پارەی هاوکارییەکەی نەگەیاندووەتە ئەو ئاستەی کە پێویستە و هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە، لە پارەی حکومەت و رێکخراوەکان توانرەوە بڕی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار دابینبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوکاریانەی دابەشدەکرێت هیچ پەیوەندیەکی بە حکومەتی عێراقەوە نییە، هەرکات بڕیاری خۆی لەبارەوە گۆڕی بە دڵنیاییەوە لەو بڕە پارەیەش هاوکاری خەڵکی دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەلافاوەکەی 17ی کانونی یەکەمی 2021، هەزار و  189 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و 3 هەزار و 183 خێزان زیان  بەر ماڵەکانیان کەوتووە و 408 خانوو 350 دوکانیش بەهەمان شێوە زیانیان بەرکەوتووە.