بە مەبەستی تەواوکردنی مووچەی مانگی شوبات، بڕی 200 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق نێردرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، 200 ملیار دیناره‌كه‌ی خسته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و پاره‌كه بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت.
حكومه‌تی عێراق به‌پێی رێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، مانگانه 200 ملیار دینار بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له دوو مانگی رابردوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم دواكه‌وت.