ئۆکراینا: ئامادەین دەستبەرداری ناتۆ بین

ئۆکراینا: ئامادەین دەستبەرداری ناتۆ بین

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند ئەگەر سوپای رووسیا بکشێتەوە و ئاگربەست رابگەیەندرێت، گره‌نتی لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بدرێت، ئەوا ئامادەدەبن دەستبەرداری بوونە ئەندام لە ناتۆ بن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئۆکراینا: ئامادەین دەستبەرداری ناتۆ بین
0

لایک

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند ئەگەر سوپای رووسیا بکشێتەوە و ئاگربەست رابگەیەندرێت، گره‌نتی لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بدرێت، ئەوا ئامادەدەبن دەستبەرداری بوونە ئەندام لە ناتۆ بن.


زێلێنسکی لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لە یەکێک لە کەناڵە تەله‌ڤیزیۆنییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند کە، ئەمە تاکە رێککەوتنە بتوانرێت ئەنجام بدرێت بۆ رازیكردنی هەموو لایەنەکان.


زێلێنسکی دووپاتیکردەوە كه‌ ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆببێتەوە و گوتی: “تا ئەوکاتەی لەگەڵ پوتین کۆبوونەوە ئەنجام نەدرێت ئەستەمە لەوە تێبگەین رووسیا دەیەوێت کۆتایی بەجەنگ بهێنێت یان نا”.