وەزیری ناوخۆی هەرێم گەیشتە پەرلەمانی عێراق

وەزیری ناوخۆی هەرێم گەیشتە پەرلەمانی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وەزیری ناوخۆی هەرێم گەیشتە پەرلەمانی عێراق
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 17-03-2022، دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە مەبەستی تاوتێکردنی هێرشە مووشەکییەکەی بەرە بەیانی 13ـی ئاداری سەر شاری هەولێر(ئەربیل) بەڕێوەبچێت، کە دوای رووەداوەکە سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند.

ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر بانگهێشتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقە، بە سەرۆکایەتی حاکم زاملی لێژنەیەک بەناوی (لێکۆڵینەوە لە راستییەکان) پێکهێنراوە و تایبەتمەند کراون بە لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکار و ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمبارەیەوە رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ زانیاریەکانی خۆی پێشکەش دەکات و هەموو فراکسیۆنەکان، بەوانەشی بەشداری لێکۆڵینەوە مەیدانیەکەیان نەکردبوو، ئامادە دەبن و دواتر راپۆرتی خۆمان بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بەرز دەکەینەوە.