چوار بەنداو لە هەرێم دروستدەکرێن

چوار بەنداو لە هەرێم دروستدەکرێن

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژووکرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
چوار بەنداو لە هەرێم دروستدەکرێن
0

لایک

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژووکرد.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هەماهەنگی گرووپی نێودەوڵه‌تیی کۆمپانیاکانی (POWERCHINA) دروست دەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجامدانی ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژووکراوە، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی.