ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان روویسا – ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان روویسا – ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان روویسا – ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان روویسا – ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

میخایل پۆدۆلیاک، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکرانیا رایگەیاند، بەمەبەستی گرتنەدەستی دواین پێشهاتەکان لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان رووسیا- ئۆکرانیا، ئەمڕۆ کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت.

میخایل پۆدۆلیاک، لەمیانی بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، دانوستانەکان بەبێ دابڕان لەسەر ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان بەردوامی دەکێشێت، شاندە چاڵاکەکانمان بەردەوامن لە دانوستان و سەرنجیان لە چەندین بابەتی گرنگ چڕتر کردووەتەوە.

پۆدۆلیاک وتیشی، “لە 14ـی ئەم مانگە، بۆ بەدەستخستنی ئەنجامی دانوستانەکان، کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت”.