نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد: بەمنزیکانە 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد: بەمنزیکانە 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد: بەمنزیکانە 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت

ئەو 200 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکاردەهێندرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد: بەمنزیکانە 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت
0

لایک

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، 200 ملیارەکەی کە لەلایەن بەغدادەوە ئامادەکراوە بۆ هەرێم، بەمنزیکانە رەوانەی هەرێم دەکرێت.

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەغداد رایگەیاند، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغداد ئەو 200 ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی رەوانە دەکرد، دووبارە رەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.