کۆریای باکوور، ئامادەباشی دەکات بۆ ئەوەی شانبەشانی رووسیا شەڕ بکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کۆریای باکوور، ئامادەباشی دەکات بۆ ئەوەی شانبەشانی رووسیا شەڕ بکات

کۆریای باکوور، ئامادەباشی دەکات بۆ ئەوەی شانبەشانی رووسیا شەڕ بکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کۆریای باکوور، ئامادەباشی دەکات بۆ ئەوەی شانبەشانی رووسیا شەڕ بکات
0

لایک

حیزبی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور داوا لە گشت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەکات، سوپا لە ئامادەباشیدا بێت بۆ هەر هەڕەشە و تەنانەت شەڕ دژی رۆژئاوا و ئەمریکا شانبەشانی رووسیا لە بەرامبەر ئۆکرانیا.

ئاژانسی “آسيا الحرة” لە زاری بەرپرسانی حکومی لە بیۆنگ یانگ رایگەیاند، دەسەڵاتی کۆریای باکوور چاوەڕوان بووە تاکو هەواڵی شەڕی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا رابگەیێنێت، ئەندامانی حیزبی “کرێکاران” ئاگادارکراونەتەوە کە لە ئامادەباشیدا بن و چاوەڕوانی فرمانی سەرۆک بکەن بۆ جووڵاندنەوەی هێزی سەربازی و پشتیوانیکردنی رووسیا لە شەڕی دژی رۆژئاوا و ئەمریکا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، حکومەتی کۆریای باکوور رایگەیاندووە، “په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیادا گرژیان هه‌یه‌ و له‌ شه‌ڕدان، بۆیه‌ پارتی کرێکاران داوا دەکات هه‌موو كه‌سێک ئاماده‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرن”.

شایەنی باسە، لە 24ـی مانگی رابردووەوە رووسیا جووڵەی بە هێزە سەربازییەکانی کردووە و چاندین هەرێم و شاری ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکردووە کە وێستگەی ئەتۆمی “زابۆرۆجیا”(گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە سەرانسەری ئەوڕووپا) دواهەمین شوێنە کە کەوتووەتە کۆنتڕۆڵی سوپای رووسیا.