خوێندنی باڵا و پەروەردە: دۆخی کەشوهەوا خراپ بێت، پشوو رادەگەیەنین

وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە رایدەگەیەنن، کە دەسەڵات دراوە بە زانکۆکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، لە ئەگەری خراپی کەشوهەوا، پشوی فەرمی رابگەیەنن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەی هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆلێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەروە بروسکە) و (ئەگەرى لافاو) بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا پشوى فەرمى ڕابگەیەنن.

لای خۆیشییەوە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، کە دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لەکاتی خراپی کەشوهەوا بتوانن پشووی فەرمی رابگەیەنن.