ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-6-2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی 2023-6-9 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێم به رێگای وشكایی به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت و ژماره‌یان 690 حاجییه.
هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له ئاگادارییه‌كه‌یدا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به رێگای وشكایییهوه گه‌شت ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌وه بكه‌ن به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و دانه‌بڕان له كاروانه‌كانیان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه، حاجیانی هه‌ولێر و دهۆك به‌ر له كاتژمێر 6:30ـی به‌یانی له ده‌روازه‌ی پردێیه‌وه ده‌چنه ناو كه‌ركووك و حاجیانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له هه‌مان كاتدا له رێگای چیمه‌نه‌وه ده‌گه‌نه كه‌ركووك.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم رایگەیاند کە ئاگاداری كه‌سوكاری حاجیان ده‌كاته‌وه، له شوێنه‌كانی خۆیان ماڵئاوایی له حاجییهكانیان بكه‌ن، باسی لەوە کردووە، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگایان پێ‌نادرێت به ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوه‌ری كاروانی حاجیان ببن، به‌ڵكو هه‌موو پاسه‌كان به‌یه‌ك كاروان ده‌چنه ناو كه‌ركووك و له‌وێیه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووە، كه رۆژی دووشه‌ممه 12-6-2023 یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به رێگای ئاسمانی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه به‌ره‌و سعودیه گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له رێگای تیمێكه‌وه یاوه‌ری حاجیان ده‌بێت به رێگه‌ی وشكایی تاوه‌كو ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر و له‌وێش له لایه‌ن نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له حاجیان كراوه تاوه‌كو حاجیان به كه‌مترین كات بچنه ناو خاكی سعودیه و هه‌ر له ده‌روازه‌ی سعودیه‌شه‌وه له رێگه‌ی تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه پێشوازی له حاجیانی هەرێم ده‌كرێت.