هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دوو په‌یامی جیایان ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەرێم و ئه‌مریكا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، “به ناوی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك 47همین سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “هاوبه‌شیی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رز ده‌نرخێنین و چاوه‌ڕوانی هاوكاریی نزیكین بۆ پێشخستنی ئاشتی، سه‌قامگیری و به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان”.
له‌لای خۆشیه‌وه، مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد و رایگه‌یاند، “پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ و گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “دۆستایه‌تی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكا دۆستایه‌تییه‌كی ستراتیژییه و په‌یوه‌ندیی گه‌لی ئێمه و هێزه چه‌كداره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه”.