سەرۆکایەتی هەرێم: داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق سەرۆكۆنەی هێرشە ئاسمانیەكەی ئەمشەوی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران كرد و ڕایگەیاند،  "داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان".

سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "سه‌ركۆنه‌ى ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان"

سەرۆكاتی هەرێمی کوردستان-عێراق باسی لەوەشكرد، "پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات".