ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023 – 2024 – 2025 کۆبوونەوەی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ هەینی هەڵگیرا.

حوزه‌یران 9, 2023 11:04
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
0

لایک

دوای دواخستنێکی زۆر، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023 – 2024 – 2025، بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ شەو بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.

دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخست.

رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.

پێشتریش وتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.

En az 10 karakter gerekli