ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عه‌ره‌بی سووریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری ساڵی 2012 ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌حمه‌د شه‌رعیش وه‌كو سه‌رۆكی ڕاگوزەری وڵات ده‌ستنیشانكرا.
حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی وته‌بێژی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، “ئێمه له به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان پیرۆزبایی له گه‌لی گه‌وره‌ی سووریا ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه پڕ به‌ره‌كه‌ته‌كه‌یان كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شه‌رعیه‌ت ده‌كات، ئێمه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌وره‌ی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نین، 8ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مقو ساڵێك به ڕۆژێكی نیشتمانی ده‌زانین”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2012 و هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌موو یاسا تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا پێكهاتبوو، سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیش كه له‌و ئه‌نجومه‌نه پێكهێندرابوون، به‌هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێن.
باسی له‌وه‌شكرد، “بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای ڕژێمی پێشوو و دووباره بنیادنانه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی سوپای سووریا له‌سه‌ر بناغه نیشتمانییه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی پێشوو و به لق و ناوه جۆراوجۆره‌كانی و هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه پێشتر هه‌بوون، دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ئه‌منی كه ئاسایشی هاوڵاتیان بپارێزێت دروستده‌كرێت”.
حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی ده‌شڵێت، “بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی به‌عسی عه‌ره‌بی و پارته‌كانی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی نیشتمانی و ڕێكخراو و داموده‌زگا و لیژنه‌كانی سه‌ر به‌و پارتانه به هه‌ر ناوێكی دیكه پێكبهێندرێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سووریا”.
ئاشكراشیكردووه، له‌مه‌ودوا هه‌موو گرووپه سه‌ربازییه‌كان، ئۆرگانه‌كانی شۆڕشگێڕی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و تێكه‌ڵ به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ها فه‌رمانده ئه‌حمه‌د شه‌رع له ماوه‌ی ڕاگوزه‌ردا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا جێبه‌جێده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
ئاشكراشیكردووه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی كاتی بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر، كه ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌گرێته ئه‌ستۆ تا ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی بۆ وڵات په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌چێته ناو هێزی جێبه‌جێكردنه‌وه.