بافڵ تاڵەبانی: دەبێت گوزەرانی خەڵک کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراق بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: دەبێت گوزەرانی خەڵک کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراق بێت

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت گوزەرانی خەڵک کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراق بێت

كانونی یه‌كه‌م 7, 2023 10:47
بافڵ تاڵەبانی: دەبێت گوزەرانی خەڵک کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراق بێت
0

لایک

سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە چاودێری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک کاری لە پێشینەی حکومەت بێت و هەمووان لەسەر ئەو بنەمایە هەماهەنگ بن، بۆ ئەو مەبەستەش بەکارهێنانی دەستوور فاکتەری سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەدرێژەی کۆبوونەوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کرد بۆگەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغداد و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، “ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەومولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.”

لە کۆتایشدا سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەکردوە، لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی بەغدا ئاگاداری گوزەرانی هەمو هاوڵاتیانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە، هەروەها گرنگی بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری دەدات، ئەویش لە پێناو بەدەستهێنانی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی گونجاو لە وڵاتەکە.

En az 10 karakter gerekli