مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان-عێراق دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و له‌گه‌ڵ پادشای ئه‌و وڵاته كۆبووەوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵای دووه‌م، پادشای شانشینی ئوردنه‌وه، پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وكه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان ئوردن و هه‌رێم و ده‌رفه‌ته‌كانی فراوانكردنی له بواره جیاوازه‌كاندا كرا. شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌ربڕی. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا كرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی شانشینی هاشمیی ئوردنی به ڕێبه‌رایه‌تیی شا عه‌بدوڵای دووه‌م، بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌رز نرخاند.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌باره‌ت به بارودۆخی سووریا، دووپاتكرایه‌وه كه ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا، بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه و گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی گشتگیر له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش مه‌سرور بارزانی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكی میرنشینی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو (ئیمارات) كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێكران و جه‌خت له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان-عێراق و ئیمارات و په‌ره‌پێدانی هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی دولایه‌نه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا كرایه‌وه.