سیستمێکی نوێ بۆ کارەبای هاووڵاتیانی هەرێم جێبەجێدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سیستمێکی نوێ بۆ کارەبای هاووڵاتیانی هەرێم جێبەجێدەکرێت

سیستمێکی نوێ بۆ کارەبای هاووڵاتیانی هەرێم جێبەجێدەکرێت

ئایار 2, 2023 16:51
سیستمێکی نوێ بۆ کارەبای هاووڵاتیانی هەرێم جێبەجێدەکرێت
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتەکەدا بڕیاردرا سیستمی پریپەید بخرێتەبوواری جێبەجێکردنەوە و لەسەرەتاشدا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەستیپێدەکرێت.

 بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ سێشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهاتی کارەبا و فرۆشتنی وزە و کەمکردنەوەی قەرزەکانی کارەبا و سیستەمی پریپەید کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەستپێدەکرێت. 

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەو کۆبونەوەیەدا وەزیری کارەبا سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دڵسۆزانە خزمەتگوزاریی کارەبایان بۆ هاووڵاتیان دابینکرد.

لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و چالاک کراون و کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، سیستەمی پریپەید هاوشێوەی کارتی مۆبایلە، بایی چەند کارەبات پێوێستە ئەوەندە کارت دەکڕیت، بۆ بەکارهێنانەکەشی دەوەستێتە سەر هاوبەشی کارەبا، بیەوێت زیادەڕۆیی تێدا بکات، یان بیەوێت دەستی پێوە بگرێت.

En az 10 karakter gerekli