سوودانی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە

سوودانی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە

تشرینی دووه‌م 9, 2023 21:41
سوودانی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە
0

لایک

رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەڵاحەددین، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی مەسعود بارزانی و فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد ئامادەبوون.

سەر لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان-عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراقی سەردانی هەولێریان کردووە

En az 10 karakter gerekli