ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە چەند شوێنێکی دیکە جێگیر دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە چەند شوێنێکی دیکە جێگیر دەکرێن

ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە چەند شوێنێکی دیکە جێگیر دەکرێن

ئازار 25, 2025 20:27
ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە چەند شوێنێکی دیکە جێگیر دەکرێن
0

لایک

هاتووچۆی زاخۆ هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، كە ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ و چەند شوێنێکی دیکە جێگیر دەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ بڵاویكردەوە، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، کە لەمانگی داهاتوودا ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ جێگیر دەکرێن.

ڕاشیگەیاندووە، بەدیاریکراوی کامێراکان لە ڕۆژی 15ی مانگی نیساندا جێگیر دەکرێن و لەسەر چەند ڕێگایەک دادەنرێت، لەوانە: رێگای دهۆک –زاخۆ و رێگای سەرەکی تونێلی گەلی زاخۆ – فلکەی سحێلا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خێرایی رێپێدراو لەو رێگایانەدا بۆ ئۆتۆمبێلی ئاسایی 100 کیلۆمەترە و بۆ بارهەڵگەر بریتییە لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.


En az 10 karakter gerekli