باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، حوسێن ئەمیر عەبدوللههیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ حەسەن نەسروڵا، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان كۆبووهوه و پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد لهوانه دۆخی غهززه و ئاڵۆزییەکانی باشووری لوبنان دهكهن.
موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان له هەژماری خۆی له پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردهوه، وهزیری دهرهوه و نەسروڵا لهبارهی رهوتی رووداوهكان و ئهگهرهكانی داهاتوو گفتوگۆیان كردوه و باسیان له راگرتنی دەستدرێژییهكانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە كردووه.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە گرژییەکانی باشووری لوبنان لە نێوان ئیسرائیل لە لایەک و حزبوڵا و کوتلە فەڵەستینییەکان لە لایەکی دیکەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان هەردولا، هاوکات ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە لە دوای هێرشێک کە دەستیپێکرد لەلایەن کوتلە فەڵەستینییەکانەوە لە 7ی (تشرینی یەکەم/10)دا شار و شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە دەوورووبەری کەرتی غەززە.
دوێنێش لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، عەبدوللههیان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی ئەو دوو بزوتنەوەیە کۆبووەوە، ئهوهش یەکەمین کۆبوونەوەیە لەو جۆره دوای گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست کە دوێنێ راگەیەندرا.