فواد حوسێن: رێککەوتن لەسەر ماددەی 14ـی بودجە کراوە

فواد حوسێن: رێککەوتن لەسەر ماددەی 14ـی بودجە کراوە

فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14 لە پرۆژەیاسای بودجە.

حوزه‌یران 11, 2023 09:20
فواد حوسێن: رێککەوتن لەسەر ماددەی 14ـی بودجە کراوە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە فواد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14 لە پرۆژەیاسای بودجە کراوە و ناکۆکی لەبارەی ئەو بڕگەیەوە نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم لەگەڵ لایەنەکان لەسەر کۆمێڵێک بابەت گەیشتووەتە رێککەوتن، بەتایبەتی لەسەر بڕگەی حەوت لە ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە.

هاوکات، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دووپارتیکردەوە، کە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕگەی حەوت لە ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە یەکدەنگن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی بڕگەی حەوتی ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە كە تێیدا هاتووە، ئەگەر كێشەیەك لەنێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بەرادەستكردنی نەوت دروستبوو، لیژنەیەك پێكدەهێندرێت و ئەگەر لەماوەی 30 رۆژدا لیژنەكە نەیتوانی چارەسەری كێشەكە بكات، ناردنی شایستە داراییەكان بۆ هەرێم رادەگیرێت، بەڵام لەكۆبوونەوەی ئەمشەوی لایەنەكان رێكەووتن كراوە بۆ لابردنی دەستەواژەی “راگرتنی شایستە داراییەكانی هەرێم”.

En az 10 karakter gerekli