مەسرور بارزانی بۆ خەڵکى کفرى: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی بۆ خەڵکى کفرى: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین

مەسرور بارزانی بۆ خەڵکى کفرى: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین

ته‌مموز 16, 2023 14:17
مەسرور بارزانی بۆ خەڵکى کفرى: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین
0

لایک

دواى شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەردەوامى هاوڵاتیانى کفرى، سەرۆکى حکومەت هاتە دەنگ و دەڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین.


مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لە پەیامێکدا بۆ دانیشتوانى کفرى رایگەیاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و  بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت.

دەشڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى شەش رۆژە هاوڵاتیانى کفرى بەشەو و رۆژ دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و چەند داواکارییەکیان هەیە، شەوى رابردوش دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە پەیوەندى بە خۆپیشاندەرانەوە کرد و وێڕاى پشتیوانیکردنیان بەڵێنیدا داواکارییەکانیان بباتە ئەنجومەنى وەزیران.

En az 10 karakter gerekli