دوو سەرچاوەی ئەمنی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دوو مووشەک کەوتوونەتە ناو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد له پارێزگای ئهنبار، کە هێزە ئەمریکا و هێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لهخۆ دهگرێت.
یەکێک لەو سەرچاوانە روونی کردەوە کە دوو مووشەکەکە گەورە بوون و ئەو موشەکهەڵگرەی کە ئاراستەی کردوون لە دووری 50 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی بنکەکە دۆزراوەتەوە.
بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق و هێزهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بۆ شهڕی دژی داعش تێدایه.
هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دوایین پەرەسەندنی ململانێی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لە 7ی ئهم مانگهوه پەرەی سەندوە، کاتێک حەماس هێرشێکی لەناکاوی بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستپێکرد، کە بە بۆردومانی بەردەوامی کەرتی غەززە وەڵامی دایەوە.
دوێنێ دووشەممە پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگهیاند، هێزەکانی ئەمریکا دوو هێرشیان کراوەتە سەر بنکەی ئەلتەنف لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا لە نزیک سنوورەکانی عێراق و ئوردن، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە، لە دوایین هێرشدا هێزەکانی ئەمریکای کردە ئامانج لەدوای پەرەسەندنەکەی لە ساڵی 1999دا ئیسرائیل و غەززە.
2500 سەربازی ئهمریكی لە عێراق و 900 سەربازیش لە سووریا ئامادەن بە ئەرکێکی راوێژ و هاوکاریی هێزە ناوخۆییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، کە لە ساڵی 2014 توانی ناوچەیەکی فراوانی ئەو دوو وڵاتە کۆنترۆڵ بکات.