داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوكرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلوولدا زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.

بە گوێرەی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق "سومۆ" مانگی ئەیلوولی رابردوو بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەكەی 9.49 ملیار دۆلار بووە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لە ماوەی مانگی ئەیلوول بڕی 102 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەكراوە، لە كێلگە نەوتییەكانی گەیارەشەوە بڕی 473 هەزار بەرملیل نەوت هەناردەكراوە.

داهاتی نەوت عیراق لەمانگی ئابی رابردوو هەشت ملیار و 997 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی 106 ملیۆن و 122 هەزار بەرمیل نەوت بە 35 كۆمپانیای جیهانی فرۆشرا.