وەزارەتی تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی وەک تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون تەمەنیان 28 ساڵان و 32 ساڵانە هەردووکیان گۆشتفرۆشن. ئاشکراشیکرد، دۆخی تەندروستیی هەردوو نەخۆشەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.