زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم هەنگاوەكانی بەدەمەوەچوونی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كە خۆی لە جێبەجێكردنی بە بانکیكردنی مووچە و ناردنی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەبینێتەوە، وەك پێویست نەبووە و ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “لیستی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە كە بۆ بەغداد دەنێردرێت گرفتی زۆری تێدایە و ئەمەش جارێكی دیكە هۆكارێك بووە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم كە چارەسەری ئەو كێشەیەش پەیوەستە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە".

وتیشی، "حكومەتی هەرێم هەنگاوەكانی بەدەمەوەچوونی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كە خۆی لە جێبەجێكردنی بە بانكیكردنی مووچە و ناردنی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەبینێتەوە، وەك پێویست نەبووە و ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە”.