دادگای فیدراڵی عێراق، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لەبارەی گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، كۆده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 13ی ئازاری 2024، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای نه‌هرۆ رواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، له‌باره‌ی گرانی نرخی نه‌وتی سپی ماڵان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق كۆده‌بێته‌وه.
سكاڵاكه‌ی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دژی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراق تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا، نه‌هرۆ رواندزی داوا ده‌كات پره‌نسیپی یه‌كسانی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتییان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، هه‌روه‌ك له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وه‌ك یه‌ك پێڕه‌و بكرێت.
ئەوەلە کاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژى 4ى ئازارى 2024، دادگاى فیدراڵى عێراق لەسەر ئەو سکاڵایە کۆببێتەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.