وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە، عێراق پێشوازی لە 686 هاوڵاتی لوبنانی کردووە.
وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، کادرەکانی وەزارەت بەردەوامن لە پێشوازیکردن لە بنەماڵە لوبنانییەکان کە دێنە عێراق بەهۆی بەردەوامی دۆخی نەخوازراوی وڵاتەکەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی لیدوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 160 هەزار هاوڵاتی لوبنانی روویان لە وڵاتی سوریا کردووە.