سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی پێشوازیكردنی له راوێژكاری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا، تاووتوێی سه‌ردانییه چاوه‌ڕوانكراوه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له پاتریك دۆرێل، راوێژكاری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا كرد. دۆریل له دیداره‌كه‌دا هاوخه‌می خۆی به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه گه‌یانده گه‌ل و حكومه‌تی عێراق و هیوای خواست قوربانیان بكه‌ونه به‌ر میهره‌بانی و شیفای به‌په‌له‌یش بۆ برینداران بێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تاووتوێی سه‌ردانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق كرا. هاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداد و پاریس كرا به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه گشتگیره ستراتیژییه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، ئابووری، وزه و ژینگه واژۆ كراوه.
کۆتا جار لە 27/28ـی ئابی 2021 ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق پێشوازی لێ‌کرا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی (کۆنگرەی هه‌رێمایه‌تی به‌غداد) كرد، كه بۆ پشتیوانی له سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها رۆژی 29ـی ئابی 2021، ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.