ئەمریکا ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئەو بنکانەی لە سووریا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارھاتوون

ئەمریکا ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئەو بنکانەی لە سووریا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارھاتوون

تشرینی یه‌كه‌م 27, 2023 13:58
ئەمریکا ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئەو بنکانەی لە سووریا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارھاتوون
0

لایک

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن بڵاویکردەوە وڵاتەکەی ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دوو بنکە لە رۆژھەڵاتی سووریا کە لەلایەن سوپای پاسداران و گرووپەکانی ژێر دەستیەوە بەکارھێندراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، ئۆستن سەربارەت بەو ھێرشانە رایگەیاندووە: “وەڵامێکە بۆ ئەو زنجیرە ھێرشەی گرووپە پشتیوانکارەکانی ئێران کە لە 17ـی تشرینی یەکەمدا کردیانە سەر کارمەندانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و زۆربەیان شکستیان ھێنا”.

وتیشی: “ئەگەر گرووپە پشتیوانکارەکانی ئێران بەردەوامبن لەسەر ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا، ئەوا ھەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی ھاووڵاتییانمان”.

ھەروەھا ئۆستن لەبارەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانیان وتی: “ئەم ھێرشانەی بە پشتیوانی ئێران دەکرێنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا جێگەی قبوڵ نین و پێویستە رابگیرێن. ئێران دەیەوێت رۆلی لەم ھێرشانەدا بشارێتەوە. رێگە بەوە نادەین”.

ئۆستن ئەوەیشی خستەڕوو کە ھێرشە ئاسمانییەکان بە فەرمانی سەرۆکی وڵاتەکەی، جۆ بایدن ئەنجام دراون و، ئامانجیش لێیان تەنیا پاراستنی کارمەندانی ئەمریکایە لە عێراق و سووریا و، ھیچ پەیوەندییەکی بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-فەڵەستینەوە نییە.

En az 10 karakter gerekli